بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند: پاسێكی گه‌شتیاری ئێران له نزیك ناحیه‌ی خه‌لیفان له‌سه‌ر رێگای نێوان سۆران – هه‌ولێر ئاگری گرت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سۆران هاتووه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2019 ئاگادار كراین كه پاسێك له جۆری (مهنشا ) له ناحیه‌ی خه‌لیفان ئاگری گرتووه.
به‌رگری شارستانی سۆران ده‌شڵێت: ده‌ستبه‌جێ تیمی بنكه‌كه‌مان ده‌رچوو بۆ شوێنی رووداو هه‌موو سهرنیشیهكان سه‌لامه‌ت زیانی گیانیی نه‌بووه، نه‌تها زیانی ماددی به‌ر پاسه‌كه كه‌وتووه، ئاگره‌كه‌ش كۆنترۆڵ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.