Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 03:46

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تازەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرز نرخاند
کوردستان TV
#7
100%


باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان و بەهێزكردنی دۆستایەتیی نێوان كوردستان و ئەمەریكا.

ڕۆژی شەممە 15ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە  ماسیۆ توولێر باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ستیڤ ڤیگن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

باڵیۆزی تازەی ئەمەریكایش پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان و بەهێزكردنی دۆستایەتیی نێوان كوردستان و ئەمەریكا.

هەروەها هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرز نرخاند و ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی وای بۆ دەچێ كە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە دەكات.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ كرا.

هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و تیرۆریستانی داعش و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕیشەكێشكردنی، تەوەرێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.