باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی باشتربوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماسیۆ تولێر باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز تولێر وێڕای پیرۆزباییكردن له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكای به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی باشتربوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له به‌ڕێز تولێر كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا، هه‌موو هاوكارییه‌کی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له كاته سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌نگاوه‌كان بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وامییان هه‌یه و جه‌ختی له هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له بواره‌كانی ڕیفۆرم له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.