وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی عه‌قید توركی مالیكی ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سعوودیه توانیان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بخه‌نه‌خواره‌وه كه به ئاڕاسته‌ی شاری ئه‌بها ده‌ڕۆیشت.
عه‌قید توركی مالیكی ڕاشیگه‌یاند كه حوسییه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌وڵی ده‌ده‌ن له‌ڕێی ئه‌و فڕۆكانهوه دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و هاووڵاتیان بكه‌نه ئامانج.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه پاڵپشتی حكومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن ڕاشیانگه‌یاند له سه‌نعای پایته‌خت كۆگایه‌كی سه‌ربازی حوسییه‌كانیان بۆردومانكردووه كه شوێنی عه‌مباركردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی حوسییه‌كان بوو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد به ئامانج گرتنی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی و بنه‌ما باوه‌كان، چونكه به له‌ناوبردنی ئه‌و هێز و توانایه‌ی حوسییه‌كان ئاسایشی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی پارێزراو ده‌بێت.
وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی دووپاتیشیكرده‌وه كه هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرینه به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان له ناوخۆی سعوودیه و یه‌مه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.