ئێواره‌یی دوێنێ شه‌ممه له‌ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان ئاگر له بناری چیای دێل كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه دارستان و پووش و پاوانی گوندی كونه‌ره سووتا.
له باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش هاوڵاتیانی گوندی كونه‌ره به كوردستان تی‌ڤیان ڕاگه‌یاند: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ئاگره‌كه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كان له به‌رامبه‌ر بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به ناچاری چووین ئاگره‌كه‌مان كۆنتڕۆڵ كرد، چونكه مه‌ترسی هه‌بوو گونده‌كه‌شمان بگرێته‌وه.
شایه‌نی باسه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا به‌هۆیی به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه سه‌دان دۆنم پووش و پاوانی ناوچه‌كانی خواكوڕك و سنووری گونده‌كانی ده‌شتی هێرت سووتاوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.