بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧،٤ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له دوورگه‌یه‌كی باكووری نیوزیلاند روویدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی شارستانیی نیوزیلاند له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له دوورگه‌ی كیرمادیك روویداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه به دووری ٨٠٠ كیلۆمه‌تر باكووری نیوزیلاند بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ھۆشداری له‌باره‌ی روودوانی تسونامی به ھۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه ھه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
تا ئێستا ھیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌ك له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی نیوزیلانده‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئایه بوومه‌له‌رزه‌كه ھیچ زیانێكی گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.
له ساڵی ٢٠١١دا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٢ پله شاری شاری كریستچه‌رچ باشووری نیوزیلاند روویدا كه به‌ھۆیه‌وه ١٨٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو و ھه‌زارو ٥٠٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.