شه‌وی رابردوو د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێرو هه‌ر له‌و شاره‌ش كاروباره‌كانی رۆژانه‌ی خۆی به‌ڕێده‌كات.
له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند میدیایه‌كی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم-یان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت له لوبنان بڵاوكرده‌وه.
دواتریش نووسینگه‌ی رۆژنامه‌ڤانی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه رایگه‌یاند: به هه‌موو هاونیشتمانیان له كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركووك راده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه و دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، بۆ كاری ئاسایی و دیپلۆماتی خۆی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه / رووداو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.