له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت ، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 16 ى 6 ى 2019 له‌رووداوێكی هاتووچۆدا 2 كه‌س بوونه قوربانی
هاتووچۆ ده‌شڵێت ڕووداوه‌كه لە جۆری پێکدادان بووه لە سەروی بازگەی ساڵح ئاغاوە روویداوه لەنیوان دووئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی کیا بریجۆ و مازدا ستەیشن
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌شڵێت بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێل بەسەختی برینداربوون، دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر
له‌كۆتادا هاتووچۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت زیانی مادیی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە تیمه‌كانى هاتووچۆش لەسەر ڕووداوەکە بوون و لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە بەردەوامە..
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.