Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 19:20

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى: چەند گەڕەکێک بێئاو دەبن

‌ له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى  ئاگاداری چەند گەڕەك و قەزا و ناحیەیەك دەكاتەوە بەهۆی كۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانكاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوكان – سلێمانی و پاكردنەوەی بێئاو دەبن.

 بەرێوەبەرایەتی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌  ده‌شلێت بەهۆی كۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانكاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوكان - سلێمانی بۆ ماوەی 48سەعات كاركردن تێدا و پاكردنەوەی وەرگری پڕۆژەكە هێڵی دووی ئاوی دوكان - سلێمانی دەوەستێت.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، گەڕەكەكانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و خەبات و كازیوە و قەزاو ناحیەكانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و پیرەمەگروون و بازیان و تەسلوجە و گۆپاڵە  ئاویان نابێت، تكایە ئاگاداربن


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.