پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن له خووگرتن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به چاودێری مۆبایله‌وه، ره‌نگه ببێته هۆی په‌تایه‌كی نوێ كه پێده‌گوترێت "ده‌سته‌كانی ئایفۆن".
به‌گوێره‌ی "سكای نیوز"، راپۆرتێك رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر تووشی هه‌وكردن ده‌بنه‌وه، كاتێك نووسین له‌سه‌ر شاشه ده‌گۆڕن بۆ ده‌ستلێدان له‌جیاتی به‌كارهێنانی پێنووس، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئازاردانی په‌نجه‌ی ده‌ست، چونكه به‌گوێره‌ی پێویست به‌كارناهێنرێت.
پرۆفیسۆر راكیل كانتیرۆ، كه چاره‌سه‌ری سروشتیی ده‌كات له لێدوانێكدا كه رۆژنامه‌ی "Daily Maily"ی بریتانی گواستییه‌وه گوتی، "به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتنی رۆژانه‌مان، په‌نجه‌ی ده‌ستمان لاواز بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌وكردنی ژێیه‌كانه‌وه له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌كانه‌وه".
تۆژه‌ران له زانكۆی مه‌له‌گای ئیسپانیا هۆشدارییان دا كه نه‌ریتی نووسینی نامه و ئیمه‌یل و داگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ستلێدانی په‌نجه، ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی جومگه‌كان.
تۆژه‌ران له‌مباره‌وه گوتیان، له‌سه‌رده‌می ئامێره ئه‌لیكترۆنییه زیره‌كه‌كان، زۆرێك له كه‌سه‌كان به‌به‌رده‌وامی په‌نجه به‌كارده‌هێنن له نووسینی رۆژانه له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كانیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی په‌رده‌ی جومگه‌كان.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.