به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، هایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان كرد.
له نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا نووسیویه‌تى:
زۆر به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆكی هه‌رێم
به ناوى حكوومه‌تى فیدراڵى ئه‌ڵمانیاوه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى ههڵبژاردنتانهوه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. هه‌ڵبژاردنتان و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نوێ، دوو مه‌رجى گرنگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تى له بوارى ئاسایش‌دا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌دییه هه‌نووكه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
هایكۆ ماس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووته‌وه و نووسیویه‌تى:
دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌ڵمانیا له داهاتووشدا وه‌ك هاوبه‌شێكى جێى متمانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانى عێراق و كۆمارى عێراقدا ده‌مێنته‌وه. هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانتاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.