له میانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كانی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا هه‌لبژارده‌ی كۆلۆمبیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ده‌ست هێناو به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه
یاریه‌كه له میانی كۆمه‌له‌ی دووه‌می پاله‌وانێتیه‌كه بوو كه له‌سه‌ر یاریگای فۆنتی نۆڤا ئه‌رینا به‌رێوه چوو .له گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له هه‌لبژارده‌كان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن . له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك رۆجێر مارتێنێز گۆلی یه‌كه‌می له سوودی كۆلۆمبیا تۆمار كرد، به‌ر له كۆتایی هاتنی یاریش به چوار خولهك دۆڤان زاباتا گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه ولاتهكهیی و كۆلۆمبیا یه‌كه‌م سێ خالی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر حیسابی میسی و هاورێكانی به‌ده‌ست هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.