هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆكراینا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی نازناوی مۆندیالی لاوانی ژێر ته‌مه‌نی بیست ساڵی بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا كه ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو
له یاری كۆتایدا، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆكراینا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كۆریای باشووری برده‌وه، سه‌ره‌تا یاریزانانی كۆریای باشوور چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر گۆڵی ئۆكراینا‌و یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێكردنیدا، یاریزان لیی كانگ ئین گۆڵێكی بۆ كۆریای باشوور له خوله‌كی پێنج تۆماركرد، پاشان یاریزانانی ئۆكراینا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو له خوله‌كی سیی و چواردا، یاریزان ڤلادیسلاڤ سوپریاها گۆڵی به‌رامبه‌ری ئۆكراینای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد، دواتر یاریزان هیۆری تیزیتاش ڤیلی گۆڵی سێیه‌می ئۆكراینیهكانی له خوله‌كی هه‌شتاونۆ به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆكرینا نازناوی مۆندیالی لاوانی ژێر ته‌مه‌نی بیست ساڵ و میدالیای زێڕی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی برده‌وه‌و پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیو‌یش بووه به‌شی كۆریای باشوور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.