زیاتر لە 20 ئۆتۆمبیل بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەبەردەم شوێنی پاركركردنی ئۆتۆمبیل لەنەخۆشخانەیەكی بەغدا سوتا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی حوزەیرانی 2019 بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان لەبەردەم شوێنی پاركردنی ئۆتۆمبیل لەنەخۆشخانەی یەرموكی بەغدا ئاگركەوتوەتەوە و بەهۆیەشەوە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبیل سوتاوە.
هاوكات تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرا نەكراوە و دوو هاووڵاتیش بەهۆی دوكەڵی ئاگڕەكە تووشی ههناسه تهنگی بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.