Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 23:05

ئامارێکی نوێی سوتاندنی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی عێراق بڵاوکرایەوە

له‌ ماوه‌كانی رابردوو چەندین كێڵگەی كشتوكاڵی سوتان
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عیراق ئاماری نوێی سوتانی كێڵگە كشتوكاڵییەكانی وڵاتەكەی راگەیاند و بەپێی ئامارەكە زیاتر لە 48 هەزار دۆنم سوتاوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی بڵاویكردەوە، ژمارەی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە كێڵگە كشتوكاڵییەكاندا لەنێوان 8ی ئایاری 2019 تا 15ی حوزەیرانی 2019 گەیشتوەتە 307 رووداو.

ئەوەش هاتووە، تائێستا بەهۆی ئاگرەوە 48 هەزار و 370 دۆنم زەوی كشتوكاڵی سوتاون، هەروەها 1 ملیون و 753 هەزار و 174 دۆنم لە سوتان رزگاركراون.

بەڕێوەبەرایەتییەكە هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەشی دیاری كردووە و تێیدا هاتووە 77 رووداو بەهۆی كێبڵی گواستنەوەی كارەباوە بووە، 39 روداو بەدەستی ئەنقەست بووە، هەروەها بەهۆی پریشكی ئاگرەوە 32 رووداو كەوتوەتەوە، 24یش بەهۆی پاشماوەی جگەرەوە بووە، 36 رووداوی دیكەش سەرچاوەكەی ئاگری دەرەكی بووە، هەروەها 99 روداویش لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

لەكاتی نزیكبوونەوە لە وەرزی دروێنە ئاگر لە چەندین كێڵگەی كشتوكاڵی لەچەندین پارێزگای عیراقدا كەوتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە چەند جوتیارێك گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، زیانێكی ماددی زۆریشی به‌دوای خۆیدا هێنا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.