به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 11:15 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ح . ح . ئ ) له‌دایك بووی ساڵی 1988 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی هه‌نارۆك به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌ناو بازاڕ به‌چه‌ك ته‌قه‌ی لێكراوه و پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاند: دوایی ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.