به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسببووك ڕایگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی به‌چه‌كی تاپڕ له ڕانیه له‌سه‌ر ده‌مه‌بۆڵه كه‌سێكی بریندار كردبوو ده‌ستگیركرا.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ بریندارێك گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه به‌ناوی (س،ك) ته‌مه‌ن 34 ساڵ پیشه‌كه‌ی كارمه‌ندی كۆمپانیای گارێكس له ڕانیه كه برینی چه‌كی جۆری تاپڕ به جه‌سته‌یه‌وه هه‌بوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا.
به ووته‌ی خۆی له كاتی كاركردن به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێ له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی تری كۆمپانیاكه به چه‌كی جۆری تاپڕ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و برینداری كردووه.
ئه‌م شه‌و كاتژمێر 9:30 خوله‌ك تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه به‌ناوی (ئـ ،ح) ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه ته‌قه‌ی كردبوو له برینداری ناوراو به‌پێی ماده‌ی 413 له یاسای سزادانی عێراقی خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه كرد. ئێستا ناوبراو ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.