له‌ئاگاداریه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، له‌كاتژمێر 6 ى به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17 ى 6 ى 2019 تا رۆژى چوارشه‌ممه 19 ى 6 ى 2019 ، ته‌واوی شه‌قامی قه‌نات له‌چوارریانى یه‌كگرتنه‌وه تا نزیك شه‌قامی پیره‌مێرد به‌ربه‌ست ده‌كرێت.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، وته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی تایبه‌ت به هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاندووه له‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌وه تا شه‌قامی قه‌نات به‌ربه‌ستده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی قیرتاوكردنی ته‌واوی شه‌قامی قه‌نات كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كاره‌كانی ئاماده‌كاریی بۆ قیرتاوكردنه‌كه ئه‌نجامدرا.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق وتیشی قیرتاوكردنه‌كه 2 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له ئه‌مرۆ دووشه‌ممه تا ڕۆژی چوارشه‌ممه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.