رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، کچێکی لاو خەڵکی ئاواییەکی سەربە شاری کامیاران، یه‌ك هه‌فته پێش پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری، بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت کچێکی لاوی خەڵکی ئاوایی چیابراڵە سەربە شاری کامیاران بە ناوی “ڕووپاک حەیدەری”، لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، ڕووپاک دەزگیراندار بوە بڕیار بووە هەینی داهاتوو زەماوەند بکات، بە ڵام بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە، 5 ئافره‌ت و کچێک لە شاری کامیارانی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.