Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:19

بەلەمێکی کۆچبەران نوقمبوو

لە کەناراوەکانی شاری بۆدروم
کوردستان TV
100%

لە کەناراوەکانی شاری بۆدروم سەربە پارێزگای موغلا بەلەمێک نوقمبوو، 31 لە سەرنشینەکانی رزگارکران.

بەپێی زانیارییەکان لە نزیک ناوچەی حسێن بورنو بەلەمێک کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو نوقبمبووە و دوای وەرگرتنی هەواڵگری لەسەر رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر ئاسایشی کەناردەریا لە رێی دوو بەلەمی فریاکەوتن و هەلیکۆپتەرێکەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

لە ئەنجامی هەوڵی تیمەکاندا تواندرا، 31 کەس رزگار بکرێت.

دوای ئەوەی زاندراوە کە بەلەمەکە 40 کەسی هەڵگرتووە، تیمەکان دەستیانکرد بە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەکاندا لە قوڵایی 34 مەترەوە، تا ئێستاش تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.