به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی تالاسیمیاوه كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی خوێن به‌خشینی بۆ توشبووانی نه‌خۆشانی تالاسیمیا ڕاگه‌یاند و له ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا له شاری كه‌ركوك كارمه‌ندانی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم خوێنیان به توشبوانی نه‌خۆشی تالاسیمیا به‌خشی.
له‌م باره‌یه‌وه "نوره‌دین زه‌نگه‌نه" به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17/6/2019 له رێی بنكه‌ی گه‌رۆكی بانكی خوین، ده‌ستمان كرد به هه‌ڵمه‌تی خوێن به‌خشین و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش سه‌ره‌تا به به‌خشینی خوێنی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌مان ده‌ستیپێكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم له ژێر ڕێنوێنی سیروان بارزانی، سه‌رۆكی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم ده‌ستپێشخه‌ر بووه له كاری به‌خشین له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ماددی و ناماددی و هه‌ڵمه‌تی به‌خشینی خوێنیش بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی تالاسیمیا له ژێر ڕێنوێنی ئه‌و دایه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش دكتۆر "عیسا حه‌بیب ئه‌لحه‌دیدی" به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌ره‌كی خوێن، له شاری كه‌ركوك به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له ئێستادا ئێمه پێویستمان به‌خوێن هه‌یه بۆ بانكی خوێن ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌توانێت پێداویستیه‌كانمان پڕ بكاته‌وه و دانیشتووانی كه‌ركوك به‌گشتی و نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و تالاسیمیا به تایبه‌تی سوودی لێده‌بینن.
دكتۆر عیسا ڕاشیگه‌یاند: به ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوكه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی ئه‌و كاره مرۆڤایه‌تیه‌ی كه له پێی هه‌ڵساون و به كاریكی ناوازه‌ی داده‌نێین.
ئارام شێركۆ

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.