لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت شەوی رابردوو 16-17ی 6 ى 2019، لە نزیک ناوچەی پیشەسازی حاجیاوا لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان ناحیەی حاجیاوا و ناحیەی بێتواتە، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە نێوان ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد.
پۆلیسى راپه‌رین ده‌شڵێت لەئەجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (ع، ص) لە رەگەزی نێر تەمەن 28 ساڵ کە پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتوی شارۆچکەی سەروچاوەی سەربە ناحیەی بێتواتەیه گیانی لەدەستداوه.
راشیدهگهیهنن تەرمی ناوبراو گواستراوەتهوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە و دوای ئەنجامدانی توێکرای پزیشکی بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
لهكۆتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت ، رێکاری یاسایی گیراوەتهبەر و په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماکۆک بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.