کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و شاندی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لە سلێمانی کۆتایی هات و لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مەسرور بارزانی رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌بوو سی ڤی كاندیده‌كان وه‌ربگرین.
مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری سلێمانی كرد و كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مەسرور بارزانی لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌مان بۆ ئه‌وه بوو سی ڤی كاندیده‌كان وه‌ربگرین و هه‌وڵده‌ده‌ین سی ڤی كاندیده‌كان به‌ر له واده‌ی خۆی بده‌ینه په‌رله‌مان .
راشیگه‌یاند: بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ یه‌كێتی و پارتی پابه‌ندی رێككهوتنهكهیانن و له نێوانماندا ڕێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان هه‌یه و چاوه‌ڕێین براده‌رانی یه‌كێتی زوو ناوی كاندیده‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن .
مه‌سرور بارزانی وتیشی: ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حكوومه‌ته و براده‌رانی یه‌كێتیش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن .
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: هیوادارین ئه‌م كابینه‌یه درێژكراوه‌ی كابینه‌كانی پێشوو بێت، گوتیشی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه و هه‌ردوولا سورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی.
عیماد ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی، كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كێشه‌ی هه‌موومانه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.