له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌غداده‌وه به‌پێی ماده‌ی 406 داواكراو بو.
پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت ، له (2019/3/30) تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (م، ع، ع) له‌دایكبوی ساڵی 1997 له‌گازینۆیه‌كی شاری به‌غداد به‌چه‌قۆ كه‌سێك ده‌كوژێت به‌ناوی (ع، ج)و دواتر تۆمه‌تبار ماوه‌یه‌ك خۆی ده‌شارێته‌وه‌و پاش ئه‌وه هه‌ڵدێت بۆ شاری سلێمانی.
دواتر پۆلیسی شاری به‌غداد داوا له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌كات كه تۆمه‌تباری ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن‌و راده‌ستیان بكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی ماده‌ی 406 داواكراو بووه.
له‌كۆتادا پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد، رۆژی (2019/6/14) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت، دادوه‌ر بریاریدا به‌به‌ندكردن‌و ناردنه‌وه‌ی بۆ شاری به‌غداد.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.