له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17 ى 6 ى 2019 ، له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، سه‌ربه‌ست له زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ گریكۆری لێپرسراوی ئۆفیسی هاوكاری ئه‌منی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه مه‌ریكا له عێراق و ستیڤن فه‌یگن كونسولی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانی وه‌فدی میوان بۆ هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دواتر باسی بارودۆخی ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی به‌گشتی كرد.
هاوكات سه‌ربه‌ست له‌زگین هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكای به پێویست زانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و هیوای خواست به‌رده‌وام و پته‌وتریش ببێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت ، دواتر سه‌رۆكی وه‌فدی میوان سوپاسی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی لێانكراوه ، له‌وته‌یه‌كیشیدا رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند له شه‌ڕی داعش و رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌شی بۆ به‌هێزیی سه‌ركردایه‌تی كوردستان گه‌ڕانده‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، وه‌فدی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكرده‌وه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستانی به گرنگ زانی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كانیان له پێناو سه‌قامگیریی ئه‌منی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.