تەندروستی هەولێر ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه سه‌ردانی ئه‌و بنكه ته‌ندروسیتیانه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ پاراستن له نه‌خۆشی.
له راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروشتی هەولێر هاتووه، بەڕێوەبەرایەتی گستی تەندروستی هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ مەبەستی سەفەری حەج دەرچووە ئەوە دەبێت پشکنینی پێشەوەختەو کۆتانی پێویست وەرگرێت بۆ پاراستنیان لە تووشبوون بەنەخۆشی لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ئەم مەبەستە پشکنینەکان لەم بنکە تەندروستیانەی لای خوارەوە ئەنجام دەدرێت لە نێوشاری هەولێر.
- بنکەی تەندروستی تەیراوە
- بنکەی تەندروستی مەلافەندی
- بنکەی تەندروستی محمد باجلان
بڕیار وایە نزیکەی 1700 هەزارو حەوت سەد هاووڵاتی پشکنین و کوتانیان بۆ ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.