Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 02:03

سیروان رۆژبه‌یانی: کورد له‌ موسڵ هه‌موو پۆسته‌کانی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه‌

له‌ دوای ساڵی 2014، زۆربه‌ی پۆسته‌كان چۆڵ كران
کوردستان TV
#7
100%

 

كورد له‌ هه‌وڵ دایه‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی ئیستیحقاقی خۆی له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌رگرێته‌وه‌ .

له‌ ئێستادا كورد له‌ هه‌وڵ دایه‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌ ئیستیحقاقی خۆیه‌تی وه‌رگرێته‌وه‌ .

له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه‌ پشكی كورد له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ سه‌دا سیی و سێ یه‌ .

هه‌روه‌ها سیروان رۆژبه‌یانی رایگه‌یاند له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌موو پۆسته‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌ و ئیدی كورد هه‌موو پۆسته‌كانی ئیستیحقاقی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن كورده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن .

له‌باره‌ی ره‌وشی پارێزگای نه‌ینه‌وا، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند داوایان كردووه‌ سه‌نته‌ری شاری موسڵ له‌ لایه‌ن پۆلیسی ناوخۆیی به‌رێوه‌ببدرێت و ده‌وروبه‌ریشی به‌ هاوبه‌شی له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببردرێن و پارێزگاری له‌ سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان بكرێت.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2014، تیرۆریستانی داعش په‌لاماری پارێزگای موسلێان دا و داگیریان كرد، زۆربه‌ی پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا چۆڵ كران .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.