ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی پێشووتری میسر، له‌كاتی دادگاییكردنی له‌سه‌ر كه‌یسی سیخوڕیكردن گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی میسری، مورسی له‌كاتی دادگاییكردندا داوای له دادوه‌ری كردووه رێگه‌ی قسه‌كردنی پێبدات، به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی دادگاییه‌كه جه‌ڵته لێیداوه و به‌وهۆییه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك، مورسی وه‌ك سه‌رۆكی میسر هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام دواتر له كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازیدا لهكاردلارا و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌ستگیركراوه و چه‌ندین سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.