ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك باره‌گای ئاسایشی گشتی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و له ئه‌نجامدا دوو منداڵ برینداربوون.
بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆمبێكی چێنراو لە نزیك ناوەندی گشتی هێزەكانی ئاسایش لە شاری قامیشلۆ ته‌قیه‌وه.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە، تەقینەوەكە جگه له زیانی ماددی دوو منداڵ له نزیك شوێنه‌كه بوونه برینداربوونه و بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، تاوەكو ئێستایش هیچ گرووپ و لایەنێك تەقینەوەكەی نه‌گرتۆته ئەستۆی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.