تەرمی هاولاتییەک لە ناحیەی گەیارە دۆزرایەوە، ناوبراو دانیشتوی ناحیەی کەلەکی سەربەقەزای بەردەڕەشە کەماوەی شەش رۆژە تەرمەکەی لەژێرئاوماوەتەوە ئەو هاولاتییە بەناوی (غەسان غانم) ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە لەشاری موسل.
تیمی غەواسی خەبات و ڕاوچییەکانی ماسی و هاولاتیان هەمووی لەسەر لێواری زێ دابووم بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا تەرمی( هــمام راقع يونس)تەمەنی ١٩سالان بوو دانیشتووی شاری هەولێرە لەنزیک گوندی زەنگل خنکاوە تاکو ئێستا تەرمی ئەو هاولاتیییە نەدۆزراوەتەوە، تیمەکانی ژێرئاوی (غەواس) خەبات بەردەوامم لەگەڕان بەدوای تەرمەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.