له‌سه‌روبه‌ندی زیادبوونی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، پاتریك شهناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رازیبووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 1000 سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكرێت.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا شهناهان گوتی: ئامانج له ره‌وانه‌كردنی ئه‌و ژماره سه‌ربازه بۆ ناوچكه، بۆ پارێزگاریكردنه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و كادیرانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
ده‌شڵێت: ئه‌مریكا نایه‌وێت هیچ ململانێیه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بدات.
دوێنێ دوور بهرپرسیئهمریكی به ئاژانسی رۆیته‌ر- یان راگه‌یاندووه كه واشنتۆن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.