به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: شه‌وی ڕابردوو له‌سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێك به ئۆتۆمبێل له‌منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان ده‌دات و هه‌ڵدێت، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه فریاگوزارییه‌كان منداڵه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له‌شاری سلێمانی گواسترایه‌وه‌و هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری توانرا ئۆتۆمبێله‌كه كه له‌جۆری مازدا – قه‌مه‌ره بوو، بناسرێته‌وه و ده‌ستبه‌جێ و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیراو دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبێلهكهیهو ئه‌وی تریان خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 23 ی هاتووچۆ ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا بارودۆخی ته‌ندروستی منداڵه‌كه جێگیره‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.