نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كه شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن سه‌ردانی ئێرانیان كرد و له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران كۆبوونه‌وه و باسیان له چه‌ندین پرسی گرنگ كرد .
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شیر حه‌داد باسی له گرنگی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران كرد له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له بواری ئابووری و سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌ردوو وڵات .
به‌شیر حه‌داد باسی له‌وه‌شكرد په‌یوه‌ندی مێژوویی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان هه‌ردوو گه‌لدا هه‌یه .
لای خۆشییه‌وه عه‌لی لاریجانی وێڕای پێشوازی له شانده‌كه‌ی عێراق دووپاتیشی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، گوتیشی كۆماری ئیسلامی ئێران هیواخوازه عێراق سه‌قامگیربێت، چونكه دراوسێیه‌كی گرنگه و به‌رژه‌وه‌ندی زۆر به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه لاریجانی له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئێران له پشت عێراق وه‌ستایه‌وه له‌كاتی شه‌ڕی دژ به داعش و ئه‌مڕۆش به شانازییه‌وه پاڵپشتی له عێراق ده‌كه‌ین له بونیاتنانه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی برایه‌تی له‌نێوان ئه‌و دوو گه‌له‌دا .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.