له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا ھاتووه كه سێ مووشه‌كی كاتیۆشا به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی-دا كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه ئایه له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان ھیچ زیانێكی گیانی ھه‌بووه یان نا.
سه‌ربازگه‌ی تاجی به دووری ٣٥ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری به‌غدا و فڕۆكه‌خانه و بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی، ھه‌روه‌ھا كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چاككردنه‌وه‌ی ھه‌موو جۆره فڕۆكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی مووشه‌ك و چه‌ك و تهقهمهتی تیادایه، له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسێن-دا له لایه‌ن گاردی كۆماری به‌كارده‌ھێندرا.
له‌ئێستادا سه‌رباز و راوێژكارانی ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له سه‌ربازگه‌ی تاجی جێگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.