راگه‌یه‌ندرا كه جارێكی دیكه حووسییه‌كان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ھێرشانكردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بھا باشووری سعوودیه.
ئاژانسی ھه‌واڵیی "Saba" بڵاویكرده‌وه، گوته‌بێژی حووسییه‌كان، یه‌حیا سه‌ریع راگه‌یاندووه كه به‌سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ھێرشیانكردووه‌ته سه‌ر باشووری سعوودیه كه له میاندا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بھا كراوه‌ته ئامانج.
به‌گوته‌ی یه‌حیا سه‌ریع، ھێرشه‌كه به‌وردی ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
تا ئێستا ھیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی سعوودییه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.ئه‌مه دووه‌مجاره فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بھا باشووری سعوودیه بكرێته ئامانج، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مووشه‌كێكی جۆری كروز له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بھا باشووری سعوودیه كرابوو كه به‌ھۆیه‌وه ٢٦ كه‌س برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.