به‌پێى هه‌واڵێكى بلومبیرگ، حكومه‌تى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونه‌كانى به‌رزاییه‌كانى جۆلان به ناوى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه ده‌بێت.
له مه‌ڕاسیمێكدا كه له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانى جۆلان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له به‌رزاییه‌كانى جۆلان به ناوى هاوڕێیه‌كى كۆنى خۆى و ئیسرائیله‌وه ده‌بێت ئه‌ویش دۆناڵد ترمپى سه‌روكى ئه‌مریكایه و ناوى "به‌رزاییه‌كانى ترمپ"ى لێده‌نرێت به ئینگلیزى و عبری نووسراو و هاوكات ناتانیاهۆ ڕۆژه‌كه‌شى به ڕۆژێكى مێژوویى ناوبرد.
ئه‌و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونه تازه نییه و كۆنه بۆ زیاتر له 30 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوى بروجیم بووه و 10 كه‌سى تێدا ده‌ژیت.
ئیسرائیل هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت گۆڕینى ناوه‌كه بۆ رامات تره‌مپ به نوسراوی عبری كه واتاكه‌ى به‌رزاییه‌كانى تره‌مپه هانده‌رێك بێت بۆ شه‌پۆڵێكى نیشته‌جێ بوو له‌و شوێنه بژین و فراوانتر بكرێت.
ده‌ڤید فریدمان باڵیۆزى ئه‌مریكا له ئیسرائیل له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوتى: "به‌ڕاستى جوانه، رۆژى له‌دایك بوونى سه‌رۆك ترمپ له‌م رۆژانه‌ى پێشوودا بووه و دیارییه‌كه له‌مه باشتر نابێت بۆ سه‌رۆك تره‌مپ" .
به‌پێی ئاماره ژماره‌ییه‌كانى ئیسرائیل، له به‌رزاییه‌كانى جۆلان 50 هه‌زار كه‌س نیشته‌جێن و له‌نێویاندا 22 هه‌زار جوى ئیسرائیل و 25 هه‌زاریش له عه‌ره‌بى دروزه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر سوپاسى ناتانیاهۆی كرد و نووسى " زۆر سوپاست ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مه شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه".
به‌رزاییه‌كانى جۆلان به‌فه‌رمى به‌شێك بوو له خاكى سوریا و له ساڵى 1967 ئیسرائیل داگیرى كرد له جه‌نگى دژ به وڵاتانى عه‌ره‌بى و له ساڵى 1981 له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئیسرائیلى به نایاسایی ناوده‌بات، به‌ڵام ئه‌مریكا له مانگى ئازارى 2019 دانى به خاوه‌ندارێتى ئیسرائيل نا به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانى جۆلان.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.