ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای پیرانشەهر لە سنووری وڵاتی ئێران ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر گڕی گرت و تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران توانیان كۆنتڕۆڵی بكەن.
عەمید عیماد رێكانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە لێدوانێك كوردستان تیڤی راگەیاند:" كاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێكدا ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری ئێران لە دیوی پیرانشەهر گڕی گرت و داوا لە ئێمە كرا كە كۆنتڕۆڵی بكەین، دەست بەجێ تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەین.
زیاتر گووتی "لە رووداوەكەدا هیچ زیانی گیانی لێنەكەوتەوە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە و 25 تۆن روونی ئۆتۆمبێل سووتا.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران گووتیشی: "خەڵكی ناوچەكە بە گوڵ و چەپڵە رێزان پێشوازی لە تیمەكەمان كرد و دڵخۆش بوون بە بەهاناوەچوونی ئێمە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.