قائیمقامه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆنی جۆراوجۆری خانمان و پیاواندا ده‌گرێت و له‌ناوده‌برێت.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له كۆگایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (36) كارتۆن بۆنی خانمان و پیاواندا ده‌گیریت كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی شیاوی به‌كارهێنان نین.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌و بۆنانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه چوارجۆره له (MAJIX – EXPOSE – ALEDA - 212) پێك هاتووه كه خاوه‌نی كۆگای (KG) به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت، ده‌بنه مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، بۆیه هه‌میشه هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه خۆیان به‌دور بگرن له به‌كارهێنانیان.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و بۆنانه‌ی ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.