سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى چوارشه‌ممه 19 ى 6 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 3 ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى
پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كاره‌با، شاره‌وانی ، كشتوكاڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى هه‌ر سبه‌ى چوارشه‌ممه موچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ى دیكه دابه‌شده‌كرێت :
ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم، كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمی كوردستان ، ده‌زگای مین ، دیوانی چاودێری دارایی
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راشیگه‌یاند كهرۆژانى دواتر و له‌كاته‌كانى دیكه مووچه‌ى ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.