به بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، هاورده‌كردنی هێلكه‌ی له ده‌روازه سنوورییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا و پاساوی ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌شی پێداویستی هاووڵاتییان ده‌كات، به‌ڵام دوای ئه‌م بڕیاره نرخی هێلكه له بازاڕه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و كاسبكاران.
ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت هاورده‌ی هێلكه بۆ عێراق راگیراوه و هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق بووه و ئه‌مه‌ش نرخی هێلكه‌ی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رزكردووه‌ته‌وه و بووه‌ته جێی ره‌خنه و گله‌یی هاووڵاتییان.
شایانی باسه‌له ھه‌رێمی كوردستان ١٠ پڕۆژه بۆ به‌رھه‌مھێنانی ھێلكه هه‌یه، یه‌ك دانه‌ی له شاری دھۆكه و ئه‌وانی دیكه له شاری ھه‌ولێرن، ساڵانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٢٠٠ ملیۆن ھێلكه به‌رھه‌م ده‌ھێنین، به‌ڵام به‌گوته‌ی جه‌مال ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڤێتێرنه‌ری ھه‌رێمی كوردستان، كه پێشتر راگه‌یاندبوو له‌سه‌دا ٩٥ی ھێلكه‌ی به‌رھه‌مھاتوو ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ش هێلكه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه و نرخیشی به‌رزبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.