ئیساك تو توملۆ وه‌رزشوانی ناوداری جیهانی ئۆتۆمۆبیل و شۆفێری لیخوڕینی ئۆتۆمۆبیلی وه‌رزشی له گرووپی كوردستان راسینگ تیم، شانازی به‌كورد بونی خۆیه‌وه ده‌كات، له دوایین پێشبڕكێی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل كه له شاری نۆرمبێرگی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو تۆ توملۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به ئاڵای كوردستان ده‌سوڕایه‌وه، ئه‌و شوفێره كه باوكی كورده‌و دایكیشی خه‌ڵكی هه‌رێمی كاتالۆنیایه رایگه‌یاند، شانازی ده‌كه‌م كه توانیم مێژووێك تۆماربكه‌م، ئیساك گوتیشی به‌شداری چه‌ندین پێشبڕكێم كردوه‌و ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌رم به‌ده‌ست هێناوه
جێگای باسه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی رایسینگ تیم به ئالای كوردستان و ناوی كوردستان داپۆشراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.