جۆناتان بارنیت بریكاری كاره‌كانی گاریس به‌یلی وێڵزی و یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایا یاریزانه‌كه ئۆفه‌رێكی له یانه‌ی بایرن میونشن پێگه‌یشتووه
بارنیت به تۆڕی دهنگوباسی ئێسپینی ئیسپانی ڕاگه‌یاند كه به‌یل هیچ ئۆفه‌رێكی به‌فه‌رمی له بایرن پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌م دواییه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس ئاشكرایان كرد كه ئیداره‌ی یانه‌ی باڤاری هه‌وڵ ده‌دات گاریس به‌یل به شێوازی خواستن بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا یانه‌ی شاهانه به‌جێبهێڵێت، دوای ئه‌وه‌ی ئیدین هازاردی به‌لجیكی له یانه‌ی چێڵسیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه كرد، لای خۆشیه‌وه یانه‌ی باڤاری ئاره‌زوو ده‌كات به‌ر له ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ ئه‌ستێره‌یه‌ك بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی و شوێنی ئاریێن ڕۆبن و فڕانك ڕیبێری بگرێته‌وه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ڕیزی یانه‌كه‌یان جێهێشت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.