جۆسیب ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسه‌لۆنا رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ یاریزانێكمان به‌دیاریكراوی ده‌ست نیشان نه‌كردوه بیگوازینه‌وه ریزه‌كانی خۆمان، به‌ڵام له‌ماوه‌ی داهاتوو سه‌یری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینین بازاری گواستنه‌وه چۆن به‌رێوه‌ده‌چێت
ئه‌و قسانه‌ی بارتۆمیۆ دوای ئه‌وه‌هات ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی بۆكردوه یانه‌ی بارسه‌لۆنا به‌دوور نازانێت ئه‌نتوان گریزمان بگوازێته‌وه ریزه‌كانی خۆی
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسه‌لۆنا جه‌ختیكرده‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیپێكی به‌هێز بونیات بنێن بۆ وه‌رزی داهاتوو، بۆیه به‌پێی ئه‌و پلانه ستراتیژیه‌ی دامان رشتوه هه‌نگاو ده‌نێین و سه‌یری یاریزانه لاوه‌كانیش ده‌كه‌ین بروامان به‌تواناكانیان هه‌بوو بۆ ریزی پله یه‌كه‌م به‌سه‌ریان ده‌خه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.