سبه‌ی چوارشه‌ممه سه‌باح ئه‌لحمه‌د، ئه‌میری كوه‌یت سه‌ردانی عیراق ده‌كات و گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگترین پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ھەواڵیی كونا بڵاویکردەوە کە سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ھەوڵ دەدات ئەو کێشانە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقدا چارەسەر بکات کە ماوەی چەندین ساڵە لە نێوان ھەردوو وڵات‌دا، بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
به پێی زانیارییه‌كان سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و کوێت، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی رەوشی ناوچەکە، گفتوگۆ دەکرێت.
جێی ئاماژه‌یه له بیست و سێ مانگی ئایاری رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کوێت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه ھەوڵ دەدەن کێشە ھەڵپەسێرداوەکان لەگەڵ کوێت چارەسەر بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.