پۆلیسی عێراق رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رۆكێتێك له‌نزیك ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی جیهانی گه‌وره له نێوایاندا كۆمپانیای ئێكسۆن موبیلی ئه‌مریكی زه‌به‌لاح له رۆژئاوای پارێزگای به‌سڕه كه‌وته خواره‌و له‌ئاكامدا دوو كرێكاری عێراقی برینداربوون.
هه‌روه‌ها شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند كه رۆكێتێك له جۆری كاتیوشا له‌به‌ری چه‌پی موسڵ كه‌وتۆته خواره‌وه‌و باره‌گای هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ی كردۆته ئامانج.
شایانی باسه دوێنێش له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا هاتبوو كه سێ مووشه‌كی كاتیۆشا به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی دا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.