وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لە سەرەتای مانگی داھاتوودا، بڕیاری قەدەغەکردنی ھاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوکەوتوو دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەکەشی درێژناکرێتەوە.
به‌پێى نووسراوێك كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه، وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنمایی و میكانیزمێكی سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوكه‌وتوو ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كان نه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا به بڕی 50 ملیۆن دینار سزاده‌درێت.
نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان كراوه، داواكراوه له یه‌كی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه كار به‌و ڕێنماییانه بكرێت .
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاویشیكردۆته‌وه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت بڕی په‌نجا ملیۆن دینار سزا ده‌درێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.