له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا، نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد.
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به ھۆی دابه‌زینی ئاستی نه‌وتی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا، نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا به‌رزبووه‌ته‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه په‌یمانگای ئه‌مریكی (Petroleum Institute) ئاشكرای كردبوو كه نه‌وتی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا له كۆتا ھه‌فته‌ی رابردوودا، به 812 ھه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه.
له كاتژمێر 07:13 نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی 0،10 له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به 62 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ھه‌روه‌ھا نرخی خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی 0،9 له‌سه‌دا به‌رزبوویه‌وه و ھه‌ر به‌رمیلێكی به 54 دۆلار و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.