کارەکانی تایبەت بە تەواوکردنی پێنجەمین گەورە بەنداوی ھەرێمی کوردستان دەستیان پێ کردەوە و لە کۆتاییی مانگی یازده تەواو دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، له بەنداوی دێوانە 22 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە.
بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سنووری دەربەندیخان و ساڵی 2011 دەست بە کارەکانی کرا، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە پرۆژەکە ڕاگیرا.
ئەکرەم ئەحمەد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەنداوی دێوانە لە دوای بەنداوی دووکان، دەربەندیخان، دھۆک و ئاوەسپی، پێنجەم گەورەترین بەنداوە لە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا کارەکانی بەباشی بڕوات پێشەوە، تا کۆتاییی مانگی 11 تەواو دەبێت و دەبێتە پێنجەمین بەنداو لە ڕووی گلدانەوەی ئاوەوە لە ھەرێمی کوردستان.
" ههروهها گوتی ڕووباری دێوانە کە سەدەکەی لەسەر دروست کراوە، سەدا ههشتی داھاتی ئاوی سیروان پێک دێنێت.
ھەروەھا بەباشی کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت و بە تەواوبوونی دەتوانێت 22 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو بەنداوە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی دەربەندیخان و دەوروبەی دەبێت، ھەروەھا بۆ سامانی گشتی و ژینگەی ئەو ناوچەیە و جووتیارانیش بەسوودە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.