ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19 ى 6 ى 2019 ، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، له لێدوانێكدا له‌باره‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و ناسه‌قامگیری و به‌رده‌وامی داعش له‌و ناوچانه‌دا، رایگەیاند، پێویستە هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقدا هه‌بێت، لهمبارهبهوه ئێمه نامه‌مان ناردووه بۆ به‌غداو داوامان لێكردوون، بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش پێویستە بە هاوبەشی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بپارێزین و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامبدەین.
له‌باره‌ی هۆكاری ناردنی ئه‌و نامه‌یه‌وه وتی، چونکە دەزگاکانی عێراق لەتوانایاندا نییە بەبێ پێشمەرگە کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بکەن ، کردەکانی چەند مانگی رابردووی داعش لە دەرەوەی هێڵی پێشمەرگە و لە سنووری هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراون.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له روانگه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شانه‌ی كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌نجامدراون و تیایاندا رێككه‌وتن كراوه‌و پێنج لیژنه‌ی تایبه‌ت دانراون، له‌مباره‌یه‌وه باس له پلانی نێوانیان ده‌كات و ده‌ڵێ ، له خاڵە سەرەکییەکانی رێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق رووپێوییەک کراوە، ئەو شوێنانەی پێشمەرگەی لێیە و ئەو شوێنانەی هێزی عێراقییان لێیە، هەروەها ئەو شوێنانەشی بۆشایی ئەمنییان لێیە، دەستنیشانکراون تاوەکو بە هاوبەشی ئەو بۆشاییانە پڕبکرێنەوە، بەڵام ئەو پرسە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و بەغدا وەڵامی نەداوەتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.