به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆدره و دایبی و شامپۆی منداڵدا ده‌گرن.
له‌ئه‌نجامی پشكنین و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له كۆگایه‌كی عه‌مبار كردنی كاڵاوشمه‌ك له‌شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (240) سێت دایبی (29) كارتۆن شامپۆ (25) بۆدره‌ی منداڵدا ده‌گرن، كه ماوه‌یان به‌سه‌رچووه و شیاوی به‌كارهێنان نین.
له‌كاتی دروستكردنی بۆدره و دایبی و شامپۆی منداڵ و تێكه‌ڵكردنی مادده‌ی كیمیایی له پێكهاته‌كه‌یاندا، ئه‌و پێدواویستیانه مادده‌كانیان ده‌گۆڕێت و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ر و منداڵه‌كه دروست ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستیه‌كانتان وورتر بڕواننه لێبڵی سه‌ر كاڵاوشمه‌كه‌كان تالهسهلامهتیان دڵنیابنه‌وه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت، دبێته مادده‌ی زیان به‌خش بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی و مه‌ترسی توشبوونی نه‌خۆشی لێده‌كرێت بۆیه به‌كارهێنانی رێگه پێدراو نییه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لهناوبردنهوهی ته‌واوی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی كۆگاكه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه له‌به‌ره به‌یانێكی زووه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان ده‌كات، پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت ئه‌نجام ده‌دات و له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ست به‌سه‌ر كاڵاوشمهكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا بگیرێت شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.